وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا بە کوردی پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و کورد لە سووریا کرد

وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بە کوردی پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و کورد لە سووریا کرد و دەڵێت" کورد لەژێر سایەی رژێمی ئەسەدی رووخاو مافی نەدرابوو".

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی  بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" نەتەوەی کورد لە سووریا جوانی و هەمەڕەنگی و پێشکەوتن بە فرە نەتەوەیی لە سووریا دەبەخشێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، کورد لەسەر دەستی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد رووبەڕووی زوڵم و ستەمیکی زۆر بوونەتەوە، و ئێمە لەمەودوا لە سووریایەکی نوێ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاشتەوایی و پیکەوە ژیان و کارکردن بۆ زامنکردنی مافی هەموو نەتەوەکان.

هاوکات ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر،  لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئێکسەوە، وەڵامی شەیبانی دایەوە و رایگەیاند، لێدوانەکەی ئەسعەد شەیبانی سەبارەت بە کورد شایەنی ڕێزە.و  کورد کاتێک ڕەنگی خۆی دەداتە کۆمەڵگای سووریا کاتێک بە یاسا و دەستوور مافەکانی دەستەبەر بکات، پێکەوە خۆرێکی نوێ و فرەڕەنگ و لامەرکەزی دروست دەکەین.



PM:06:30:22/01/2025