مه‌رهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری حکومەتی کاتی سوریا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه كارده‌كات بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، دەشڵێت بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەموو گروپە چەکدارەکانی سوریا دراوە، هۆشداریشیدا لەوەی بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان ئامادەن ئه‌گه‌ریش ناچار بن هێز به‌كارده‌هێنین.
وەزیری بەرگریی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دوەم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەى بەوە کرد "ئیدارەی نوێی سووریا بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی داوە و دەبێت سەرجەم گرووپەکان بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگرییەوە".
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری چاره‌سه‌ری دیالۆگ به‌گونجاو ده‌زانێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌یه بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌گه‌ریش ناچار بین هێز به‌كارده‌هێنین، دۆسیه‌ی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه له‌ئێستادا و هێشتا دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن".
مه‌رهه‌ف ئه‌بو قه‌سره ئاشكراشیكرد، "حكومه‌تی نوێ هێزێكی چه‌كداری نوێ دروست ده‌كات كه ئه‌ركیان پاراستنی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات بێت، نه‌ك زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی پێش‌و".