وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا دەڵێت""جیاکاریی لەنێوان پێکهاتەکانی سووریادا ناکەین" دوپاتیشیکردەوە ڕێگە بە دابەشبوونی سووریا نەدەن.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دوەم لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە گفتوگۆیەکدا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس لە سویسرا رایگەیاند "جیاکاریی لەنێوان پێکهاتەکانی سووریادا ناکەین
شەیبانی وتیشی"چاومان لەوەیە داهاتووی سووریا بنیات بنێن" و "رێگە بە دابەشبوونی سووریا نادەین."
لەبارەی پرسی ژن لە وڵاتەکەی گوتی "ژنانی سووریا رێزلێگیراو دەبن و پۆستیان دەبێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەسعەد شەیبانی پێشتر لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"کورد لەسەر دەستی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد رووبەڕووی زوڵم و ستەمیکی زۆر بوونەتەوە، و ئێمە لەمەودوا لە سووریایەکی نوێ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاشتەوایی و پیکەوە ژیان و کارکردن بۆ زامنکردنی مافی هەموو نەتەوەکان".