ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند" ئیتر هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان، نەماوە".
ئەلشیبانی کە ئەمڕۆ مانشێتی زۆربەی میدیاکانی کوردستان بوو لەسەر پۆستە کوردیەکەی و خۆشی دانیشتووی حەسەکەیە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت " هەندێک وڵات نیگەرانین لە سەرهەڵدانەوەی گرووپە ئیسلامییەکانی وەک ئیخوان موسلیمین لە سوریا هەیە، هەندێ وڵاتانی دیکەی عەرەبی ترسیان لەوە هەیە کە سەرکەوتنی یاخیبووان هەستی شۆڕشگێڕانە لە وڵاتەکانیاندا زیندوو بکاتەوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئێمە پلانمان نییە شۆڕش هەناردە بکەین، یان دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە بکەین".
ئەلشەیبانی ڕوونیشیکردەوە " ئەولەویەتی حکومەتی نوێ دروستکردنی هاوپەیمانی هەرێمایەتییە لە ناوچەکەدا کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی لە سوریا، جەختیشیکردەوە، پەیوەندی تایبەتی نێوان سوریا و تورکیا هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتەکە سوود لە تەکنەلۆژیای تورکیا وەربگرێت، ئەمە جگە لەوەی تورکی قورسایی ناوچەیی هەیەو، پەیوەندی باشیشی لەگەڵ ئەوروپادا هەیە".
لە وەڵامی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەژموونی تورکیا، ئەلشبانی وتی" وابەستەیی نامێنێت و، لە ئایندەشدا تا ئاستی فراوانبوونی تورکیا بەرزنابێتەوە".
ئەلشەیبانی دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بەردەوامە، هەروەها دیمەشق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەمنی ئەو بەندیخانانەی بندەستی هەسەدە کە هەزاران چەکداری داعشی تێدایە گیراوە، ( بەگوێرەی ڕۆژنامەکە).