ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانیی، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سنوور به‌ڕوی وڵاتانی دراوسێ ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ڕاشیده‌گه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بن له پڕۆسه‌ی به‌دواداچوون بۆ كاره ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دوەم محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، تێیدا ڕه‌وشی ئه‌منی وڵات تاوتوێكرا و دوای خستنه‌ڕوی بابه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی كار، بڕیار و ڕاسپارده‌ی پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه درا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و ڕێوشوێنانه كرا، كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زیاره‌تی ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمام كازم (سه‌لامی خوای لێ بێت) گیراونه‌ته‌به‌ر، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ زیاره‌تكاران و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆپاراستن و ئاماده‌باشی و كراوه‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڕوی هێڵی سنوریدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كرا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌ده‌ركردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كۆنتڕۆڵه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی پڕچه‌ككردن و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، جگه له گفتوگۆكردنی ته‌واوبونی ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رده‌وامبون له پرۆسه‌ی به‌دواداچون بۆ كاره ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه دیاریكراوه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كاركردن به سیسته‌می ڤیزای ئه‌لیكترۆنی، كه له زۆربه‌ی وڵاتاندا جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆی ئه‌و بابه‌تانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه خرانه‌ڕو، سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، به‌پێی چوارچێوه په‌سه‌ندكراوه‌كان، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆڵ.