رۆژنامەی عەرەب: هەندێک لایەنی شیعی کێشە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم درووست دەکەن

رۆژنامەی عەرەب جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەندێک لایەنەی شیعەی نزیک لە ئێران کێشە بۆ هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم درووست دەکەن لە بەرژەوەندی ئێران وەک کارتی فشارێک دژی هەرێم.

رۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە کە هەندێک لایەنی شیعی لە بەرژەوەندی ئێران کێشە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم درووست دەکەن و  وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن .

رۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات کە ئەو لایەنە شیعییانە کە نزیک لە ئێرانن لە رووی یاسایی و هونەرییەوە کیشە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەکەن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم ناچار بە ملدان و گوێڕایەڵی بۆ سیاسەتەکانی ئێران لەناوچەکەدا بکەن.

رۆژی ١٩ی کاننوی دووەمی ٢٠٢٥ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد، بەڵام لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان هەموارەکە دەنگی لەسەر نەدرا و دانیشتنەکە هەڵگیرا.

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگایی ناوبژیوانی پاریسەوە بەهۆی دۆسیەیەکی نێوان عێراق و تورکیاوە راگیراوە و تائێستا زیانەکان بە ٢٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن.



PM:12:20:23/01/2025