نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی مێژوویی نزیک دەبێتەوە

جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا بەرزبووەوە و لەو ئاستە مێژووییە نزیک دەبێتەوە کە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو تۆماریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٧٥٢ دۆلارەوە مامەڵە دەکرێت. ئەمەس نزیکە لەو ئاستە مێژوویەی کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ تۆماریکرد کاتێک نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار و ٧٨٦ دۆلار.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٤ هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٨ هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧١ هەزار دینار



PM:01:04:23/01/2025