پسوولەی خۆراكی سلێمانی ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە

پسوولەی خۆراكی سلێمانی ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە، بۆ جیاكردنەوەی كۆبۆنی خۆراك سەردانیان نەكەن. 

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" ئێستە تەنیا دەتوانین پشتگیری ئەو هاوڵاتییانە بكەین كە كۆبۆنی خۆراكی هاوسەرگیرییان جیا نەكردووەتەوە، لەسەر كۆبۆنی ماڵی باوكیان بەهۆی راگرتنی كارەكانمان". 

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستە تەنیا دەتوانن ناوی مردووەكان بكوژێنینەوە تا ئەوكاتەی ئاگاداری بڵاو دەكرێتەوە، تكایە سەردانی كۆمپانیا مەكەن تەنیا بۆ ئەو كارانەتان نەبێت كە روونكردنەوەیان لەسەری كردووە.



PM:01:35:23/01/2025