"ئەمساڵ مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە"

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمساڵ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە". 

جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغداد کۆبونەوە، موچەی موچەخۆرانی هەرێم و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێکران". 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سودانی باسی لەوەکرد کە ئەمساڵ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە، هەروەها باسی هەموو ئەو رێگری و کۆسپانە کرا کە لە بەردەم ناردنی موچەدا هەیە و مانگانە دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچەی موچەخۆران.

لای خۆشییەوە شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند" موچەخۆرانی هەرێم گیرۆدەی دەستی کاربەدەستانی هەرێم و دوو حیزبی دەسەڵاتدارن، بۆیە حەق وایە موچەخۆر و هاوڵاتییانی هەرێم جیابکرێنەوە لە دوو حیزبی دەسەڵاتدار و رێگە نەدرێت کە مووچەخۆران و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی رەفتاری هەڵەی هیچ کەس و لایەنێک".



PM:04:24:23/01/2025