دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پارسه‌نگی شه‌ڕ له‌و دوو سنگه‌ره‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی ره‌بیعه که کوتبووه ده‌ست داعش به‌لای پێشمه‌رگه‌دا شکایه‌وه‌و داعش له دوو ره‌به‌یه‌که‌ی پێشمه‌رگه هه‌ڵهات.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه له‌ناوچه‌ی ره‌بیعه، به‌سپی میدیای راگه‌یاند که له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مرۆدا به‌ده‌یان کوژراوی داعش هه‌یه، 17 لاشه‌یان که‌وتۆته ده‌ست پێشمه‌رگه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کوژراوێکی زۆریان هه‌یه که چه‌کدارانی داعش توانیویانه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی دووریان بخه‌نه‌وه، هاوکات به‌ده‌یانی تریان به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان و تۆپخانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه کوژراون.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له کاتژمێر نزیکی 7 ی به‌یانییه‌وه تا 10 نیوه‌رۆ ئه‌و دوو ره‌به‌یه‌یه له‌ناوچه‌ی ( ته‌لحیان و مه‌یدان ) له‌ده‌ست چه‌کدارانی داعشدا بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی پێشمه‌رگه‌و بۆردومانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانه‌وه، داعش تێکشکاو هه‌ڵهات، به‌ڵام له‌به‌ر مینرێژکردنی ناوچه‌که پێشمه‌رگه تا دوانیوه‌رۆ ناوچه‌که‌یان کۆنترۆڵنه‌کرده‌وه، به‌ڵام پاش کۆنترۆلکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوو له پێشڕه‌وی به‌قۆڵی یه‌ک کیلۆمه‌تری تر له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدابوون پێشمه‌رگه ئازادی کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبیل و چه‌کی جۆراو جۆر که‌وتۆته ده‌ست پێشمه‌رگه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه ده‌کات که 24 پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هیدبوون که سیانیان ئه‌فسه‌رن.