تەندروستیی هەرێم: دەرچووانی ساڵی ڕابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی دادەمەزرێن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو دەرچووانی ساڵی ڕابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی هەرێمەکە دادەمەزرێن.

دکتۆر سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانوونی دوەم، رایگەیاند" هەموو دەرچووانی ساڵی (٢٠٢٤)ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.

هاوکات وتیشی"ئێستا پرۆسەی دامەزراندنەکەیان لە جێبەجێکردن دایە".




PM:09:09:23/01/2025