رافایل گرۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی
نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هۆشداری دەدات لەوەی به شێوه‌یه‌كی "بێ وێنه"
پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستیپێكردوه و حكومه‌تی ئه‌و
وڵاته‌ش ئامانجیه‌تی رێژه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ٩٠٪، دەشڵێت" ئامانجی ئێران له په‌ره‌سه‌ندنی یۆرانیۆم به‌رهه‌مهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمییه".
رافایل
گرۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمڕایگەیاند،
حكومه‌تی ئێران به فه‌رمی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ڕێژه‌ی
پیتاندنی ئێستای بۆ ٦٠٪ به‌رزكردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه
نیازی وایه درێژه بدات به پرۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم تا ده‌گاته
٩٠٪ بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ".
گرۆسی هۆشداریشیدا لەوەی ئامانجی ئێران له
په‌ره‌سه‌ندنی یۆرانیۆم به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه و ڕونیكرده‌وه، "به
هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هۆكارێكی مه‌ده‌نی نییه كه ڕه‌وایه‌تی بدات به به‌رزكردنه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی پیتاندن بۆ ئه‌م ئاسته زۆر به‌رزانه".
رافایل
گرۆسی ده‌شڵێت، "ده‌بێت زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا به جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م
په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیداره‌دا بكه‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و دیپلۆماسیه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه
له‌گه‌ڵ ئێران بنێن".