کەشوهەوا و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ١٥

سلێمانی: ١٣

دهۆک: ١٦

زاخۆ: ١٦

هەڵەبجە: ١٤

کەرکوک: ١٧

گەرمیان: ١٩



PM:01:18:24/01/2025