ئەمڕۆ هەینی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان پاسەوانی سنووری عێراق و پەکەکە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو پاسەوان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان پاسهوانی سنوری عێراق و پارتی کرێکارانی کوردستان - پهكهكه لە سنوری باتیڤا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو پاسهوان به ناوهكانی عەلی رەمەزانی تەمەن ٤٠ ساڵان کە خەڵكی شارۆچكەی سێمێلە و و مێهڤان ناجی تەمەن ٤١ ساڵان کە خەڵكی پارێزگای دهۆكە گیانیان لهدهستدا و كارمهندێكی دیكهی هێزهكانی پاسهوانی سنوری عێراق برینداربوو.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان بڵاونەکردووەتەوە.