موکەڕەم تاڵەبانی سیاسەتمەداری کورد کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی موکەڕەم تاڵەبانی نوسەر و چالاکوانی سیاسی کورد لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ لە پرسەنامەیەکدا هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند" پرسەو پەژارە و ماتەمینی خۆمان بۆ کۆچی دوایی موکەرەم تاڵەبانی، سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناوداری کوردستان و عیراق دەردەبڕین". 

بڕیارە سبەی شەممە یەكەم رۆژی پرسەكەی بێت لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی (ئەحە سور) لە سلێمانی. 

موکەڕەم کوڕی جەمال کوڕی شێخ محەمەد عەلی تاڵەبانی لە ١٩٢٣ لە گەڕەکی بەرتەکیەی شاری کەرکوک لە دایکبووە. تەمەنی منداڵی لە دێی (زەرداو)ی باشووری شاری (کفری) بەسەربردووە، خوێندنی سەرەتاییشی لەوێ دەستپێکردووە، پاشان سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە. 

ساڵی ١٩٣٧ لەگەڵ چەند خوێندکارێکی تر کۆمەڵی دارکەریان دامەزراندووە و دواتر کۆمەڵەکە بوەتە حزبی هیوا و بەوهۆیەشەوە روبەڕووی دەستگیرکردن بووەتەوە.



PM:02:47:24/01/2025