میدیاى نزیك له په‌كه‌كه زانیاری نوێى له‌بارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شاردێی باتیفا بڵاوکردەوە و دەڵێت" گه‌ریلا و سوپاى توركیا له شه‌ڕدا بوون".
ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک پەکەکە، کەمێک پێش ئێستا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی گەریلا بۆردوومانی خالێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەر بە شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کرد".،
ماڵپەڕەکە دەشڵێت" ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای تورکیا کە چەندین بنکە و بارەگای سەربازییان لەو سنوورە هەیە ڕوویداوە، لەو کاتەدا سوپای تورکیا بە هاوەن بۆردوومانی خاڵێکی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق کە بنکەکە نزیکی شوێنی پێکدادانەکە بووە کردووە".
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو پاسەوان کوژراون و دانەیەکی دیکەش برینداربووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ میدیاى نزیك له پارتی ڕایگەیاند" له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنورى عێراق له ده‌ڤه‌رى زاخۆ".