هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندی هەوشارییە و گوندەكانی دیكەی منبج نۆ چەکداری سەر بە تورکیا كوژران".
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ هێزەكانمان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان لە گوندی هەوشارییە و گوندەكانی دیكەی منبج دژی چەکدارەکانی دەوڵەتی توركیا ئەنجام دا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا نۆ چەکداری سەر بە دەوڵەتی توركیا كوژران و ١١ چەکداری دیكەش لە گوندی دێرحەفر بریندار بوون.
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە" لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانماندا بۆ سەر چەکدارانی سەر بە توركیا لە گوندی ئاتشانە لە باشووری منبج، ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی چەکدارەکانی لە ناو برد، بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان نەزاندران".