وەزارەتی ناوخۆی عێراق کەمێک پێش ئێستا لەبارەی ڕووداوەکەی سنووری باتیفا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" دوو پاسەوانی سنوور بەدهستڕێژی پهكهكه كوژراون".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کاتێکدا هێزەکانی سنووری عێراق ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی کەرتی سنووری عێراق-تورکیا لە ناحیەی باتیفا، سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرد، لەلایەن هێزهكانی پەکەکەوە تهقهیان لێكراوه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەو کردەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو چەکداری لیوای یەکەمی سنوور لە فەرماندەیی سنووری قەزای یەکەم، هەروەها چەکدارێکی دیکەش برینداربووە".
پێشتریش ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک پەکەکە لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی گەریلا بۆردوومانی خالێکی پاسەوانی سنووری عێراق لە گوندی شیلانی سەر بە شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کرد".