وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی غاز لە وێستگەی کۆرۆمۆرەوە، بڕی ٧٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە " ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوە بە دابەزاندنی ١٠٠ مەقمق غاز و کەمبونەوەی (٧٠٠ ) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا".
ئاماژەی بەويشداوە کە لە ئێستاشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هیڵن بۆ چارەسەرهەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا.