لە شاری سلێمانی دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا بە بەشداریی چەندین کەسایەتی سیاسی، ڕۆشنبیر، نووسەر و چالاکوانی باشوور دەستیپێکرد و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ڕۆژئاوا و پەیوەندییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژئاوا بکرێت.
ئەمڕۆ، ٍشەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ بە دەستپێشخەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک( یەپەدە) لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی، دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا دەستیپێکرد.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە، سیهانوک دیبوو، هاوسەرۆکی گشتیی پەیوەندییەکان، جاویدان کەمال نوێنەری پەیەدە لە باشووری کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و چالاکوانان بەشدارییان تێدا کردووە، هەروەها
وەک میوانی تایبەتی دیدارەکە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
وابڕیارە دیدار و گفتوگۆکانی لەسەر پرسی ڕۆژئاوای کوردستان تا کاتژمێر چواری ئێوارە بەردەوام بێت لە دوای دیدارەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن بۆخستنەڕووی دەرئەنجامی دیدارەکە.
هەروەها لە سیمینارەکەدا ڕۆژئاوای کوردستان لەناوخۆی خۆیدا چی بکات؟ هەرێـمی کوردستان و ڕۆژئاوا چۆن پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن، ڕۆژئاوا لەگەڵ دیمەشق و وڵاتانی دەرەوە چی بکات، گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.