سبەینێ یەکشەممە جارێكی دیکە شاندی دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەبێتەوە.
گفتوگۆکانی شاندەکەی عێراق و حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بەردەوامە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە و بودجە و بە پێی زانیارییەکان بڕیارە راپۆرتێک کە رێککەوتنکراوە لەسەر چەند خاڵێک، لە نێوان وەزیرانی هەرێم و وەزیرانی عێراق و سودانی ئامادە بکرێت.
بڕیارە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرەکانی عێراق و وەزیرەکانی هەرێم، بە سەرپەرەشتی محەمەد شیاع سودانی بکرێت و لەو کۆبوونەوە رێککەوتنەکە بخرێتەروو.
بە پێی زانیاریەکان، لە رێککەوتنەکەدا خاڵێک کە خراوەتەروو ئەوەیە حکومەتی هەرێم لەمساڵدا مانگانە ٨٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات و لە مانگی یەکیشەوە دەبێت پارەکە بدات، بەغداش مانگانە پارەی مووچە بنێرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو راپۆرتەی ئامادە دەکرێت سودی دەبێت بۆ هەر ١٢ مووچەکەی ساڵی ٢٠٢٥ کە چۆن دەنێردرێت.
یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی هەرێم و بەغدا لەسەر رێککەوتوون هەرێم داوای ئەو ٧٢٣ ملیار دینارە ناکات کە بەغدا وەک داهاتی ناوخۆ لە پشکی هەرێمی بڕیوێتی.
ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو تیمێكی وەزارەتی دارایی عیراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم بوون، بۆ وردبینی لیستی مووچە و شایستە داراییەكان و ئامادەكاری پێویست بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە.