وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت" پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان چارەسەر کراوە و لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە ٣٧٠٠ مێگاوات".
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە و دەڵێت" بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفت دروستبوو، بەهۆیەوە کۆمپانیای (داناغاز) ناچار بوو بە دابەزاندنی ١٠٠ ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی (٧٠٠) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان ئاسایی بووەتەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە ٣٧٠٠ مێگاوات.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی-یە، گەورەترین کێڵگەی گازە لە هەرێمی کوردستان کە ٦٧٪ی خواستی هەرێم بۆ کارەبا دابین دەکات.