دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی ڕایدەگەیەنن" بەردەوام دەبن لە بایکۆتی دەوام لە قوتابخانەکان و فەرمانگە حکومییەکان"،( ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ مانگەکانی کانوونی یەکەم و ١ی ئەمساڵ)
ئاوات ئازاد ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی، ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان تاوەکو مووچە دواکەوتووەکانیان بۆ مانگەکانی ١٢ و ١ی ئەمساڵ خەرجنەکرێت".
وتیشی" ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە، هەنگاوی پلەبەندی دەگرنەبەر کە ڕەنگە بەردەوامبوون لە بایکۆتەکە لەخۆ بگرێت".
هەروەها جەختیشیکردەوە، دەبێت حکومەت دەستبکات بە جێبەجێکردنی هەنگاوێک بۆ باشترکردنی باری مامۆستایان و کارگێڕان، بۆ زامنکردنی مافە داراییەکانیان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان.
لای خۆشییەوە دڵشاد میرانی لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە" لە سبەی یەکشەممەوە دەست بایکۆت و شەڕی مان و نەمان لە پێناو تەوتین دەکەین و داواکارییەکانمان بۆ مافەکانمان پەرەپێدەدەین".