سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق وادەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا دەکات وراشیدەگیەنێت کۆدەنگییەک هەیە بۆ پەسەندکردنی
جەواد یەساری سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ کۆدەنگیەکی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادو پەلەکردن لەناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥بۆ پەرلەمان، چونکە حکومەت لە رەوانەکردنی زۆر دواکەوتوە.
یەساری جەختیکردەوە کە دوای تەواوبونی پشوەکانی پەرلەمان دانیشتنەکان دەستپێدەکاتەوە و وادەی تێپەڕاندنی هەمواری یاساکەش دیاری دەکرێت.