لە ئۆپراسیۆنێکی گەریلاکانی پەکەکە ئەفسەرێک و حەوت سەربازی تورکیا دەکوژرێن و لە کاردانەوەشدا سوپای تورکیا، لە تۆڵەی کوشتنی هێزە سەربازییەکانی، خانووی هاووڵاتیەکی مەدەنی دەتەقێنێتەوە.
کامەران عوسمان بەرپرسی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمشەو شەممە ٢٥ی کانوونی دوەم بڵایکردەوە"لەدوای ئەوەی کە گروپێک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕۆژی هەینی، ٢٤ی کانوونی دوەم دا هێرشدەکەنە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە گوندی شلینێ لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەفسەرێک و حەوت سەربازی سوپاکە دەکوژن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە تۆڵەی ئەوەدا خانووی هاووڵاتی "محەمە شەریف زوبێر” لە گوندەکەدا بۆردوومان دەکەن و بەتەواوی خاپوری دەکەن".
کامەران عوسمان دەشڵێت"خانووەکە، خانە باخی هاوینەی هاووڵاتییەکە بووە و لە کاتی ڕووداوەکەدا هیچ کەسێک لە ماڵەکەدا نەبووە و هیچ کەسێک نەبووەتە قوربانی".