بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چوار شەقامی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ڕۆژانە لە هەشتی بەیانی بۆ چواری ئێوارە کارەبایان نابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چوار شەقامی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی دانانی سیستمی پێوەری زیرەکەوە بۆ پڕۆژەی ڕووناکی، ڕۆژانە لە هەشتی بەیانی بۆ چواری ئێوارە کارەبایان نابێت.
کارەبای سلێمانی ئەوەشی وتووە" ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناوبازاڕ لە شەقامی_كاوەو، ئەسحابەسی، سابونكەران و شەقامی_ئۆرزدی دەكەینەوە، كە كارەباكانیان دەكەونە سەر فیدرەكانی ٣٠٦ +٣١٠ +٣١٦ +٣٣ +٣٣م+٣٤+٣٤م+ ٣٨وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەك بۆ پرۆژەی رووناكی، رۆژانە لە كاتژمێر 8٨ی بەیانی بۆ ٤ی عەسر كارەبای نشتیمانیان نابێت، تا كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبێت".