وێنە.. بەهۆی شەڕ لە نێوان چەند گەنجێک لە رانیە کەسێک کوژرا و ٣ی دیکەش بریندارن

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان چەند گەنجێک لە رانیە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی  کانونی دووەمی ٢٠٢٥  نزیکەی کاتژمێر ١ی بەرەبەیان لە رانیە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک روویدا و لە شەڕەکەدا  چەک بەکارهێنراوە و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی  گیانلەدەستدانی کەسێک و سێ کەسی دیکەش بریندارن.

بە پێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی ژیناڵ ئیبراهیمە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
 
لەمبارەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین بڵاویکردووەتەوە" سێ لە بریندارەکان بەپێی پۆلیسی راپەڕین، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشیی رانیە چارەسەری سەرەتاییان پێدراوە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی شاری سلێمانی کراون، بەڵام یەکێک لەو سێ کەسە لە رێگەدا بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە تۆمەتبارانی رووداوەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی مادەکانی ٤٠٦ و ٤٠٥ ف٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری راگرتیان دراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی کوشتنی گەنجەکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..


وێنەی ئەو گەنجەی لە شەڕەکەدا کوژرا: 




AM:10:10:26/01/2025