نزیکەی ١٥٠٠ مامۆستای وانەبێژی لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە و داوا لە وەزارەتیپەروەردە دەکەن بیانخاتەوە شوێنێ کارەکانیان.
شاباز ناسر، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی وانەبێژی لادراو لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بە چەند هۆکارێک لەوانە (هاتنی مامۆستای میلاک بۆ جێگاکەمان، دانانی پشووی رۆژی شەممە، کەمبوونەوەی بەشەوانە و مۆڵەتی دایکایەتی) لە پرۆسەی خوێندن و دامەزراندن دوورخراینەوە و ساڵانی خزمەتمان بۆ هەژمارنەکرا کە لەنێوان یەک تاوەکو ١١ ساڵدایە".
وتیشی" لەکاتی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانیش ستەم لە ئێمە کرا بە بیانووی ئەوەی لە ئەرکدا نەبوین لەو کاتەدا، بۆیە داوای دامەزراندنمان دووپاتدەکەینەوە".
بۆ بینینی کۆنگرەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/xlJ18Vs26N/