کچێکی گەنجی ١٦ ساڵانی خەڵکی گوندێکی پیرانشار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە لایەن باوکییەوە کوژرا.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە" کچێکی گەنجی کورد بە ناوی کانی عەبدوڵاهی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی ماشکانی سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن باوکییەوە بە ناوی جەعفەر عەبدوڵاهی کوژرا".
رێکخراوەکە هۆکاری کوشتنی کچەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو کچە گەنجە بە چەقۆ بریندار کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٧ ژنی کورد کوژراون.