نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە سیتییەکان لە سلێمانی، بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٥، دیارکرا کە ٢٧٢ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان)، نرخی هەر کیلۆواتێک لە کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ١ـی ئەمساڵ بە ٢٧٢ دینار دیاری کردووە.
وەک باسی دەکات، دیاریکردنی نرخەکە بەرمەبنای نرخی گازوایلە لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی سیتییەکان ئاماددەکراوە.
جەختیش دەکاتەوە، پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.