لە سنووری زاخۆ گولـلە تۆپێک بەر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەک دەکەوێت و بریندار دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنووری زاخۆ گولـلە تۆپێک بەر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەک دەکەوێت و بەهۆیەوە برینداردەبێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زرێزە سەر بە قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گولـلە تۆپێک بەر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەک دەکەوێت و لە ئەنجامدا بریندار دەبێت. 

بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگەکە ناوی (جاسم محەمەد)ە و تەمەنی (٥٠) ساڵە، بەڕێگاوە بووە بۆ شوێنی کارەکەی، بەڵام لە کاتی گەیشتنی بۆ گوندەکە گولـلە تۆپێک بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە و بریندار دەبێت. 

لە ئێستادا ئەو پێشمەرگەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتی قەزای زاخۆ کراوە. 

هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.



PM:01:54:26/01/2025