ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوتی هەولێر کەوتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگەی گوێڕ - هەولێر ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، لەسەر ڕێگەی هەولێر - گوێڕ بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت کەوتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی ڕووداوەکە نەزانراون. 

دوای گەیشتنی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ شوێنی ڕووداوەكە توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە. 



PM:02:35:26/01/2025