وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بەپێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن". 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە" بەپێی فەرمانی وەزاری کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە بە ژمارە (١٤٧٠) لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٦ و پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆک وەزیران ژمارە (١٩١ لە ٢٠٢٥/١/١٥)، لەبەر ڕۆشنایی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٥٩) پشتبەست بە بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژمارە (٢١٢ اتحادیة/۲۰۲۲) لە ٢٠٢٢/١١/٢٣ تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هەرێم لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/١٧ تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتبەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە". 

بەپێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بەپێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن 
کە پاڵپشتە بە ماددەی (٣٥) لە برگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤. 




PM:06:01:26/01/2025