کرماشان.. ژنێکی گەنج و دوو منداڵەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژران

ژنێکی گەنجی دانیشتووی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەکارهێنانی چەک بەدەستی هاوسەرەکەی کوژران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی سیما مورادی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی چیاکەوی سەر بە شاری شاباد لەگەڵ دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی ماهوور تەمەن ٩ ساڵ و زەینەب تەمەن ١٦ ساڵ بە بەکارهێنانی چەک کوشتووە". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە" هاوسەری شەمسی مورادی دوای ئەنجامی ئەو تاوانە، هەڵاتووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەر دەستدا نییە". 

دەشڵێت" بکوژ، هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە ماڵەکەیاندا لە کرماشان کوشتووە و هۆکاری ناوبراو لە کوشتنی ئەندامانی بنەماڵەکەی تا ئێستا ناڕوون ماوەتەوە". 



PM:06:55:26/01/2025