کرێکارێک لە سلێمانی بە رووداوی کار گیانی لەدەستدا


کرێکارێک لە شاری سلێمانی لە رووداوێکی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانی لەدەستدا

سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم بڵاویکردەوە، كرێكارێک لە پرۆژەی
 مایۆركا سیتی سلێمانی لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان کرێکارەکە ناوی محمد علی كریمە  و تەمەنی ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سلێمانییە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی جەختکراوەتەوە لەوەی پێویستە خاوەن پڕۆژەکان پێداویستییەکانی سەلامەتی شوێنی کار بپارێزن، بەپێچەوانەوە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکانە پڕۆژەکان رابگرن.




PM:10:15:26/01/2025