نەوزاد هادی ئاماری تەواوی قوربانیانی تەقینەوەكەی هەولێر رادەگەیەنێت

‌كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر
پاش تەقینەوەكەی ئەمرۆ بەردەم بینای پارێزگای هەولێر، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ئاماری كۆتایی تەقینەوە خۆكوژییەكە بڵاوكردەوە.

كەمێك پێش ئێستا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی خوكوژی لەبەردەم پارێزگای هەولێر 4 كەس كە دوانیان پۆلیس بوون‌و دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون‌و 29 كەسی دیكەش بریندار بوون.




PM:02:26:19/11/2014