ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە لە شاری کرماشان پیاوێک ژن و دوو منداڵەکەی دەکوژێت.
بە گوێرەی ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو لە شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕۆژی شەممە ٢٥ی کانوونی دوەم پیاوێک ژنێك و دوو منداڵەکەی دەکوژێت، زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن ژنەكە تەمەنی ٣٥ ساڵە و منداڵەكانیش تەمەنیان نۆ ساڵ و ١٦ ساڵانن.
هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بکوژەکە دوای ئەنجامی ئەو تاوانە، هەڵاتووە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەر دەستدا نییە."