پەروەردەی هەرێم: زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ مامۆستا و سەرپەرشتیار خانەنشین دەبن

زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە، خانەنشنین دەبن، وەزیری پەروەردەش دەڵێت"لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران تاکۆتایی ئەمساڵی خوێندن لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن".

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ مامۆستا و سەرپەرشتیار و زیاتر لە دو هەزار فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە خانەنشین دەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد"لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە گفتوگۆدان، بۆئەوەی ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارانەی یاسای خانەنشینی دەیانگرێتەوە، تا كۆتایی ئەمساڵی خوێندن لە ئەركەكانیان بەردەوام بن، بۆئەوەی بۆشایی لە خوێندنگە و بەڕێوەبەرایەتیەكان دروست نەبێت".

وتیشی"ئەنجومەنی وەزیرانی ڕەزامەندیی سەرەتایی دەربڕیوە".



AM:08:23:27/01/2025