بەلەمێکی کۆچبەران کە تەواوی سەرنشینەکانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێنە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٣٠ سەرنشینی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سوریای تێدابوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆکەوە بێسەروشوێنە و هەواڵێک لەبارەیەوە لەبەردەستدا نییە.
پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا وێرای پشتراستکردنەوەی هەواڵەکە لەو بارەیەوە وتی"پەیوەندیم بە ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا (فڕۆنتێکس) کردووە و دەڵێن هیچ کەسێک داوای یارمەتی لێیان نەکردووە".
هەروەها راشیگەیاندووە"سەرنشینانی ناو بەلەمەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سوریان"، دەشڵێت" لەم هەفتەیە سێ رووداوی هاوشێوە روویانداوە و زۆر مەترسیدارە".