بومەلەرزەیەک کرماشان و ئیدارەی گەرمیانی هەژاند

زنجیرەیەک بومەلەرزە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیدارەی گەرمیانی لە هەرێمی کوردستان هەژاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانوونی دوەم  پێنج بومەلەرزە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران کە بەهێزترینیان بە گوڕی ٤.٨ پلەی ڕێختەر تۆمار کراوە و چەقەکەی گوندی قۆره‌تو بوه‌ له‌ گه‌رمیان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران"گوڕی بومەلەرزەکە لە کرماشان ٥.١ پلەی ڕێختەر بوە شارۆچکەی قەسری شیرین چەقەکەی بوە، بەڵام زیانەکانی بومەلەرزەکە نەزانراوە". 




AM:10:56:27/01/2025