دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی سبەی دا سێ دۆسییەی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سبەینێ دادگای فیدراڵی تاوتوێی شەش سکاڵا دەکات کە سیانیان پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە.
یەکێک لەو سکاڵایانە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە پێدانی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆ کەمکردنەوە یاخود زیادکردنی باج و پێبژاردنەکانی هاتوچۆ بەنادەستوری دابنرێت
سکاڵای دوەم و سێیەمیش لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵبوەشێنرێتەوە و حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پابەند بکرێن بە دامەزراندنی دامەزراوەی شەهیدان و دامەزراندنی چەند دەستەیەکی تایبەت بەئاینە جیاوازەکان وگرێدانەوەیان بە ئەنجومەنی وەزیران.