وەزیری دەرەوەی تورکیا ژمارەی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی وڵاتەکەی لە سوریا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ هەزار چەکدار لە سوریا بونیان هەیە و دەشڵێت، ئەوان داوایان لەو گروپانە کردوە لە دەوری سوپای نیشتمانی سوریا کۆببنەوە.
هاکان فیدان بۆ یەکەمجار ژمارەی چەکدارانی هاوپەیمانی وڵاتەکەی لە سوریا ئاشکرا کرد و دەڵێت، زیاتر لە ٨٠ هەزار چەکدار لە چوارچێوەی ژمارەیک گروپی نزیک لە وڵاتکەی لە ناو خاکی سوریادان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، ئەوان داوایان لەو گروپانە کردوە بچنە نا سوپای نیشتمانی سوریا و ببنە بەشێک لە سوپاکە بۆ ڕێگری کردن لە شپرزەیی و ناسەقامگیری لە سوریا.
دەربارەی ڕۆژئاوای کوردستانیش، هاکان فیدان ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو یەپەگە چەکەکانیان دانەنێن و کەمپ و گرتوخانەکانی گیراوانی داعش ڕادەستی ئیدارەی نوێی سوریا نەکات و بەردەوام دەبن لە سیاسەتەکانیان لەدژی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هیواشی خواستەوە لە چەند ڕۆژی داهاتو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەشێک لە سزاکانیان لەسەر سوریا هەڵبگرن.