دوو هاوڵاتی لە سنووری قەزای ئاکرێ بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بوون

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو هاولاتی لە سنووری قەزای ئاکرێ شەهیدبون، هاولاتیەکان ئاژەڵداربوون خەڵکی گوندی بامشمش بون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانوونی دوەم ناوچەکەیان بۆردومانکردوە و لە ئەنجامدا ژن و پیاوێکی ئاژەڵدار شەهید بون.

پیامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە بۆردومانەکە بەدیاریکراوی لە گوندی شەهێ ڕویداوە و ئەو دوو کەسەی شەهیدبوون خەڵکی گوندی بامشمش بوون لە سنووری قەزای ئاکرێ.

ئەوەش خراوەتەروو ، ئەو پیاوەی شەهید بووە ناوی جەعفەر جەلالە و تەمەنی ٥٨ ساڵە؛ ئافرەتەکەش تینا محەممەدە و تەمەنی ٤٨ ساڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتیی سڤیل لە سنووری ناحیەی دینارتەی ئاکرێ لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا شەهیدبوون




PM:01:14:27/01/2025