میدیایەكی عێراقی ئاشکرای دەکات كە حكومەتی عێراق پاش ئەوەی
لیستی فەرمانبەرانی خانەنشینكراوی پێ گەیشت، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە،
وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانە لیستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بۆ بنێردرێت كە
خانەنشین كراون.
بە پێی هەواڵەکە كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستەكانی مووچە و ئەو كەسانەی كە خانەنشین دەكرێن، رەوانەی
بەغدا بكات، پاشان وەزارەتی دارایی عێراق موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێت.
بەپێی ئەو ماڵپەڕە بێت، ”لە دوورترین حاڵەتدا، تا ١٠ی
شوباتی ٢٠٢٥، موچە دەنێردرێت."
ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا
موچەی مانگی ١١ی بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە کردوە.