بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دوای پێنج مانگ لە راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی، دەیەوێت خۆی خانەنشین بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ ، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دوای پێنج مانگ لە راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی مۆڵەتەکەی تەواو بووەو دوو رۆژە گەڕاوەتە سەر کارەکەی و خۆی خانەنشین دەکات.
دڵشاد عومەر، مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو رایگەیاند" بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی من زەوییەکی ١٨٢ دۆنمی لە بەکرەجۆ دراوە بە کۆمپانیایەیەک بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان دەست لە کاردەکێشمەوە و دواتر لە رۆژی ١٩ی ئاب نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە و دەستی لەکار هەڵگرت.
گەڕانەوەی مامۆستا عومەر لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو رۆژە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان قوتابخانەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و سەرباری ئەوەش ژمارەیەک مامۆستا خانەنشین دەکرێن وئەوەش بۆسایی لە ناوەندەکانی خوسێندن درووستکردووە.