وەزارەتی دارایی ئاگادارییەک بۆ سەرجەم خانەنشینان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خانەنشینان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاوکردەوە و داوا دەکات، "بە زووترین کات ناویان تۆمار بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردووەتەوە و تائێستا نەیانگەڕاندووەتەوە، بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە."

ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی "هەژماری من"یان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت، "پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) لەو بانکە حکومییەی فۆڕمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن موچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن."

بە پێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی تا ئێستا زیاتر لە ٢٩٠ هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی (هەژماری من)یان وەرگرتووە.




PM:03:32:27/01/2025