لە هێرشێکی دیکەی درۆنەکانی تورکیا ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك لەلایەن درۆنێكی توركیاوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە ٤ كەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکانی سپی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردجانی قەزای حاجیاوا درۆنێکی تورکیا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێك کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

پاش تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە، هێزەکانی ئاسایش لەشوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.

لەمبارەیەوە مستەفا رەسوڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندوە کە، "رووداوەکە بۆردوومان بووە و لە رێگەی درۆنەوە کراوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قازای ئاکرێیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا.

بۆ بینینی ساتی بۆردومانەکە جۆینی تێلێگرامی سپی بکە:




PM:04:25:27/01/2025