لە ئێران سێ بەندکراوی کورد لە سێدارەدران

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای داوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی فەرزاد میرزای تەمەن ٤٥ ساڵ، فەرهاد فەردینی تەمەن ٣٥ ساڵ و سەمەد هاشمی تەمەن ٤٥ هەر سێ کەسیان خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" سێ بەندکراو کە حەوت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو". 

تائێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.



PM:09:18:27/01/2025