ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سنوری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر پاسێكی عەمرەکارانی هه‌رێم تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو کە به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پاسێکی عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەری وڵاتی سعودیە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و ١٣ عومرەکاری دیکەش برینداربوون کە دۆخی تەندروستی دووان لە بریندارەکان ناجێگیرە.
هەروەها لای خۆشییەوە کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم، دەربارەی ڕووداوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" لەبارەی ڕووداوەکە لەسەر هێڵین و بەدواداچونی زیاتر دەکەین".
بەپێی وتە شایەتحاڵەکان عومره‌كاره‌كان دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دەوروبەرین.