شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت" له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا شەپۆلێكی سەرتاسەری بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە جیاوازەكانیشدا بەفر دەبارێت".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" تا هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌م كه‌شه وشكه به‌رده‌وام دەبێت و دواتر شه‌پۆلی سه‌رتاسه‌ری باران بارینی باش هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه جیاوازه‌كان".
دەشڵێت" هه‌مان ئه‌و شه‌پۆله‌یه كه پێشبینیمان كردبوو له كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌ك ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه، به‌ڵام كه‌مێك دواده‌كه‌وێت به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ده‌چێته نێوان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو".
ئەو کەشناسە کوردە ڕاشیگەیاندووە" ئه‌و وشكه سه‌رمایانه‌ی له مانگه‌كانی پێشتر هه‌بوون له دوای سه‌ره‌تای مانگی شوباتەوە بەرەو كۆتایی ده‌ڕۆن قۆناغی باشبوونه‌وه‌ی دۆخی دابارین ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ئه‌وه‌ی له زستان ماوه بە تایبه‌ت دوای سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به دواوه گۆڕانكاری له‌م سیسته‌مه ئێستادا ڕووده‌دات به هاتنه‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ڕوو داباراناوی كۆتاییه‌كانی زستان و وه‌رزی به‌هار باش ده‌بێت.